مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارەكەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە، تاوتوێ كران.
لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ كرا و دووپات لە گرنگیی پێكهێنانی حكوومەتێكی خزمەتگوزار كرا، كە دەربڕی خواستی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری و مافەكانی خەڵكی كوردستان بگیرێت.