خزمەتگوزارییەكی نوێ بۆ فەرمانبەران راگەیەندراو لە ئەمڕۆوە دەتوانن تێدا سوودمەندبن، ئەو خزمەتگوزارییەش وا دەكات سەرجەم بانكەكان بەیەكەوە ببەسترێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە هەژماری من تایبەت بە "وشە"ـی راگەیاند، هەروەكو پێشوو رامان گەیاند خزمەتكوزارییەكانی هەژماری من بەردەوام زیاد دەكات و ئێستە خزمەتگوزارییەكی نوێمان زیاد كردووە.
زیاتر گوتی، لە خزمەتگوزارییە نوێیەكە ئێستە بەشداربووانی پڕۆژەی هەژماری من دەتوانن لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنی بانكەكەیانەوە پارە بۆ هەژمارێكی بانكیی دیكە بنێرن.
باسی لەوەشكرد، زیادكردنی ئەو تایبەتمەندییە وادەكات هاووڵاتییان لە نێوان خۆیان بەبێ هیچ كێشەیەك بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی پارە ئاڵوگۆڕ بكەن، بەمەیش سەرجەم بانكەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
لە ئێستەدا لەرێی هەژماری من زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر كارتی بانكیان وەرگرتووەتەوە و لەو رێگەیەوە مووچەكانیان وەردەگرن.