بەفەرمی گەشتی حەج كرایە فڕۆكە

:: PM:12:38:30/04/2026 ‌
بەشێوەیەكی فەرمی گەشتی حاجیانی كوردستان كرایە فڕۆكە و لەم دوو ڕۆژە رادەگەیەندرێت و حاجیانی كوردستان لە هەولێر و سلێمانی گەشتەكانیان ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی نیسان، ڕۆژگار جەعفەر بەرپرسی راگەیاندنی حەج، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبونی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی عێراقی گەیشتینە ئەنجام.

زیاتر گوتی، ئامانج لە هەوڵەكان بۆ ئەوە بوو گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بێت بو شاری جەدەی سعوودیە.

باسی لەوەشكرد، هەوڵەكان گەیشتونەتە كۆتایی بڕیاردراوە، تەنیا ماوە بەشێوەیەكی فەرمی رابگەیەندرێت، ئەمڕۆ یان بەیانی.



وشە - رامیار جەواد