سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی دایکی لیوا هەورامان عوسمان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی یەکی ئایار، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی 'حەمدییە محەمەد حامد'' دایکی لیوا هەورامان عوسمان دەربڕی.
هەروەها سەرۆک بارزانی خۆی بە هاوبەشی خەمی خانەوادەکەیان دەزانێت و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەکەی کردووە.
لە کۆتاییدا سەرۆک مەسعوود بارزانی داوا لە خودای گەورە دەکات کە رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت