گەڕان بەدوای سێ‌ تەرم لە سۆران بەردەوامە

:: AM:09:49:02/05/2026 ‌
لە شەوی رابردوو تا ئێستە تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران، سەرقاڵی دۆزینەوەی سێ‌ تەرمن كە لە شەوی رابردووەوە رووداوەكە رووی داوە.

ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، كاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە "وشە"ـی راگەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران لە شەوی رابردووەوە لە رووباری گەلی سەرقاڵی دۆزینەوەی سێ‌ تەرمین.

زیاتر گوتی، خنكاوەكان یەكێكیان سێ‌ ساڵە و یەكێكیان شەش ساڵە و یەكێكیان 17 ساڵە، بەڵام لەم كاتەدا ئاوی رووبار زۆر ساردە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئێمە لە گەڕان بەردەوام دەبین.

باسی لەوەش كرد، رەنگە ئەوەی بچووكە كە كێشی كەمە دۆزینەوەی ئاسانتر بێت لەوانی تر، بۆیە هەر لە گەڕان بەردەوام دەبین.

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ، بەو هۆیەوە سێ‌ كەس خنكان، دوای رووداوەكە تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنەكە و لە گەڕان بەردەوامن.




وشە - رامیار جەواد