عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، سەردانی هەولێر كرد و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.
ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێ كرا.
سەردانی زەیدی بۆ هەولێر، بەمەبەستی كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی لەلایەن شیعەكانەوە وەك كاندیدی خۆیان دیاری كرا بۆ پێكهێنانی حكوومەت.