بەشێوەیەكی فەرمی گەشتی حاجیانی كوردستان كرایە فڕۆكە و حاجیانی كوردستان لە هەولێر و سلێمانی گەشتەكانیان ئەنجام دەدەن، پێنجشەم یەكەم گەشت دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، ڕۆژگار جەعفەر بەرپرسی راگەیاندنی حەج، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراقی و كۆمپانیای فڕۆكەوانیی عێراقی گەیشتینە ئەنجام.
زیاتر گوتی، گەشتی حاجیانی كوردستان لە رێگەی فڕۆكە دەبێت، ئامانج لە هەوڵەكان بۆ ئەوەبوو گەشتی حاجیان لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بێت بۆ شاری جەدەی سعوودیە.
باسی لەوەش كرد كە هەوڵەكان گەیشتوونەتە كۆتایی، بڕیار دراوە لە حەوتی ئایار یەكەم گەشت ئەنجام دەدرێت و لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە فڕۆكە دەفڕێت بۆ سعوودیە.