حزبەكەی عەلی كێشەی سەركردایەتیی هەیە

:: AM:09:08:03/05/2026 ‌
یەكێك لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی هەڵوێست، چەندان مەرج بۆ مانەوەی لە حزبەكە دەخاتە بەردەم عەلی حەمەساڵح، هەڕەشەی خۆ سڕكردن لە ڕەوتی هەڵوێست دەكات، بەمەیش كۆتایی بەو حزبە دێت لە دەڤەری بادینان.

بەدەل بەرواری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەردنی هەڵوێست و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی هەڵوێست، نووسراوێك ئاراستەی ڕەوتی هەڵوێست دەكات و تێیدا هاتووە، بەو ئومێدە بەشداریی كردووە كە هەڵوێست ببێتە حزبێكی ڕێخكراو و دامەزراوەیی، نەك تەنیا لیستێكی هەڵبژاردن بێت بۆ گەیشتنی چەند كەسێك بە پەرلەمان، سەرەڕای ئاگاداركردنەوەیان، تا ئێستە بەشێوەیەكی سەرەتایی حزبەكە بەڕێوە دەچێت.

بەدەل بەرواری پێنج مەرج بۆ مانەوەی لە ڕەوتی هەڵوێست دیاری دەكات، پێویستە لە ماوەی دوو مانگدا مەرجەكانی جێبەجێ بكرێن.

 مەرجەكانی ئەو دامەزرێنەرەی رەوتی هەڵوێست، بریتین لە پێداچوونەوە لە دەستەی بەڕێوەبردن، هەروەها پێكهێنانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پێش بخرێت، گواستنەوەی بارەگای سەرەكی بۆ هەولێری پایتەخت، كردنەوەی بارەگا لە سەرجەم شوێنەكانی تر.

مەرجێكی تریش بریتییە لەوەی ڕێكخستنی لیژنەی قەزاكان و دیاریكردنی كاتی كۆنگرە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بكرێت.


وشە - رامیار جەواد