ڕێكارەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بڵاو كرایەوە

:: AM:10:37:03/05/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، رێكارەكانی گۆڕینی مۆڵەت بۆ نێودەوڵەتی بڵاو دەكاتەوە و چەند مەرجێكی هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، رێكارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مۆڵەتی شوفێریی بڵاو كردەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەردەهێنرێت.

روون كراوەتەوە، پێداویستییەكانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی:
1ـ مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن كارا بێت (بەسەر نەچووبێت)
2ـ پاسپۆرتی ڕەسەن كارا بێت (بەسەر نەچووبێت)
3ـ دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ

 لەبارەی بڕی تێچوو و ماوەی كارابوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بە سێ‌ شێوە دەدرێت بە شۆفێران، بە ماوە و بڕی ڕسووماتی جیاواز بەم شێوەیەی خوارەوە:
1ـ بۆ ماوەی یەك ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت
2ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت
3ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160هەزار دینار وەردەگیرێت


وشە - رامیار جەواد