سەردانەكەی عەلی زەیدی بۆ سلێمانی، كێشەی خستە نێوان نەوەی نوێ و یەكێتی، زەیدی بە نەرێنی وەڵامی ئەو دوو لایەنەی داوەتەوە لەبارەی پۆستە وەزاییەكان.
دوێنێ عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ هەریەكە لە نەوەی نوێ و یەكێتی كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا نەوەی نوێی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی وەزاری بێ هیوا كرد، چونكە بەپێی رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستە وەزراییەكان، نەوەی نوێ وەزارەتی بەرناكەوێت.
ئێستە نەوەی نوێ گوشار لە یەكێتی دەكات بۆ ئەوەی لەو دوو پۆستە وەزارییەی بەری دەكەوێت، یەكێكیان بە نەوەی نوێ بدات، لە میدیاكانیش باس لەوە دەكرێت وەزارەتی ژینگە لە ئەگەری رادەستبوونی یەكێتی بۆ ئەو داوایەی نەوەی نوێ بە حزبەكەی شاسوار دەدرێت، بەڵام یەكێتی یەك وەزارەتی بۆ دەمێنێتەوە.
هاوكات ئەوەیش زانراوە تا ئێستە یەكێتی بەو داوایەی نەوەی نوێ رازی نەبووە، ئەو گفتوگۆیەش دەكەوێتە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەو حزبە، لە ئەگەری پێنەدانی ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتی بە نەوەی نوێ، ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ئەو دوو حزبە هەیە هەڵدەوەشێتەوە.
بەپێی پێڕەوی پێشوو بۆ دابەشكردنی پۆستەكان، هەر هەشت كورسییەك وەزارەتێكی بەردەكەوێت، لە شەش كورسی و هاوپەیمانتییەك دەستەیەكی بەردەكەوێت، بەڵام نەوەی نوێ چوار كورسی هەیە، بۆیە ئەگەر یەكێتی پشكی خۆی پێ نەدات، ئەوا ئەو چوار كورسییەی هیچ پۆستێكی وەزاری نابێت.