هەزاران پارچە زەویی تر دابەش دەكرێن

:: AM:11:48:03/05/2026 ‌
بڕیار دراوە 10 هەزار پارچە زەویی تر دابەش بكرێن و ئامادەكارییەكان دەستی پێ‌ كردووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە شێوەی تیروپشك دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەكان دەست پێ دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، زاخۆ دەبێتە یەكەم ناوچە لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

زیاتر گوتی، زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانە ئامادە كراون كە مەرجی وەرگرتنیان تێدایە، بۆیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە شێوەی تیروپشك دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەكان دەست پێ دەكات.

باسی لەوەش كرد، پرۆسەی دابەشكردنەكە لە نێوان چوار بۆ شەش مانگ دەخایەنێت و هەموو فەرمانبەرێكی شایستە زەویی پێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو جووتیارانەی زەوییەكانیان بۆ ئەم پرۆسەیە تەرخان كراوە، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە قەرەبوو دەكرێنەوە.


وشە - رامیار جەواد