ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی بڵاو كرایەوە

:: PM:05:00:04/05/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە درێژەی دیدارەكانیدا لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، پرۆسەی سیاسیی وڵات و هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی فیدراڵی تاوتوێ كران. دووپات لە گرنگیی بەردەوامیی پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای هاوبەشیی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە، بە شێوەیەك كە حكوومەتی داهاتوو تەواوكەری هەوڵەكان بێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و برەودان بە لێكگەیشتنی نێوان لایەنەكان.

هەروەها هەردوولا باسیان لە كار و چالاكییەكانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لە ماوەی ڕابردوودا كرد.

نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشیی لە هەوڵەكانی سوودانی كرد و دووپاتی لە گرنگیی بنیاتنان لەسەر ئەو لێكگەیشتنانە كرایەوە كە لەنێوان هەولێر و بەغدادا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەدی هاتوون.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، دووپات بوو لەسەر پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و لێكەوتەكانی شەڕ لە ناوچەكەدا، بە شێوەیەك كە سەروەریی وڵات و بەرژەوەندیی گشتی پارێزراو بێت.



وشە - وشه‌