نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانى دووباره پیرۆزبایى له عەمار حەکیم كرد بۆ سهركهوتنى كۆنگرهكهیان و ههڵبژاردنهوهى به سهرۆكى ڕهوتى حیكمه، ههروهها پیرۆزبایى له سهركردایهتیى تازهیان كرد و هیواى سهركهوتنى بۆ خواستن. لاى خۆیهوه حهكیم سوپاس و پێزانینى بۆ نێچیرڤان بارزانى دهربڕى.
لە کۆبوونەوەکەدا، ههروهها بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران، هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبهشیى ڕاستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتییان لە پێشینهى کارەکانیدا بێت. لەمبارەیەوە، عەمار حەکیم پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان.
دۆخی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی ترى دیدارەکە بوو، کە تێیدا دووپات لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.