بە سەرووی 100 ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەست پێ دەكات

:: AM:10:24:05/05/2026 ‌
سێ‌ كۆمپانیای چینی، پڕۆژەیەكیان پێشكەش كردووە بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت، بۆ ئەوەی دەست بكەن بە وەبەرهێنانی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل، بەرپرسێكی وەبەرهێنانیش دەڵێت، هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنن.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی ئایار، بەرگەشت ئاكرەیی گوتەبێژی دەستی وەبەرهێنان، بە "وشە"ـی راگەیاند، پرۆپۆزەڵێك لەلایەن سێ‌ كۆمپانیای چینی بەمەبەستی دامەزراندنی كارگەی بەرهەمهێنانی پارچەی یەدەگ، پێشكەشی دەستەی وەبەرهێنان كراوە بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت.

زیاتر گوتی، پڕۆپۆزەڵەكە لە سەرووی 100 ملیۆن دۆلارە، ئەو سێ‌ كۆمپانیایە چینییە پشت بە بەرهەمی خاوی كوردستان دەبەستن بۆ بەرهەمهێنانی كەلوپەلەكانیان.

باسی لەوەش كرد، ئەو سێ‌ كۆمپانیایە جگە لە كارەكەی خۆیان، چەند ئەندازیارێكیان  تەواوی ستاف و كرێكارەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبن، ئەمەیش وا دەكات هەلی كارێكی یەكجار زۆر دروست بكات و گەنجان و ئەندازیارانی خۆمان بەهرەمەند بن.

روونی كردەوە، ئەو كۆمپانیایانە باسیان لەوە كردووە كە بۆ بەرهەمەكانیان، بە تەواوەتی پشت بە بەرهەمی خاوی كوردستان دەبەستن، لەگەڵ فراوانبوونی پڕۆژەكانیان و بوونی بەرهەمی زیاتر، ئەوانیش پڕۆژەكەیان فراونتر دەكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانجی ئێمە ئەوەیە هاوشێوەی مۆبایل، بتوانین لە داهاتوودا ئۆتۆمبێلی براندی خۆمان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد