نێرگز محەمەدی لە سەرەمەرگدایە

:: AM:09:17:06/05/2026 ‌
نێرگز محەمەدی چالاكی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، ئێستە لە نێوان "ژیان و مردندایە".

شیرین ئەردەكانی چالاك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، هەرگیز هەستمان بەم جۆرە ترسە نەكردووە بۆ سەر ژیانی نێرگز، ئەگەری هەیە لە هەر ساتێكدا جێمان بهێڵێت.

زیاتر گوتی، ئەم چالاكە ئێرانییە بەشێوەیەكی بەپەلە لە گرتووخانەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە باكوری ڕۆژئاوای ئێران گواستراوەتەوە، ئەمەش دوای تێكچوونی باری تەندروستی.

ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو دووجار تووشی لەهۆشچوونی تەواو و جەڵتەیەكی توندی دڵ بووە، دوای ئەوەی دووجار لە ناو گرتووخانەی زنجان بێهۆش بووە.

نێرگز محەمەدی كە لە ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرا وەك ڕێزلێنانێك بۆ زیاتر لە دوو دەیە خەباتی لە بواری مافی مرۆڤ، لە مانگی كانوونی یەكەمدا لە شاری مەشهەد لە ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستبەسەر كرا، ئەوەش دوای ڕەخنەگرتنی لە دەسەڵاتدارانی ئێران.


وشە - رامیار جەواد