حزبی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، بە دوو درۆن هێرش كرایە سەر كەمپێكیان لە نزیك هەولێر كە شوێنی نیشتەجێبوون بووە.
ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، سەرچاوەیەك لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێران بە دوو درۆن هێرشی كردووەتە سەر دەوروبەری بنكەی بنەماڵەكانی حزب لە گردەچاڵ لە نزیك هەولێر.
زیاتر گوتی، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی هەبووە.
لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە، 114 مووشەك و درۆن ئاراستەی كەمپ و بنكەكانی حزبی دیموكرات كراون.