سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی بەلجیكا، لەبارەیچەند پرسێكی تایبەت گفتوگۆیان كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یان یامبۆن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی بەلجیكا، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و شانشینی بەلجیكا و دوایین گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەلجیكا و وڵاتانی ئەوروپای كرد، بەتایبەتی لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش.
جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی بەلجیكا، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە .