میدیای نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی بڵاوی كردەوەی كە برایان ویڵسن ئەو هاووڵاتییە ئەمەریكییەی كە لە رووداوەكەی لالەزار گیرابوو، چەند ڕۆژێكە ئازاد كراوە.
برایان ویڵسن ئەو ڕاهێنەرە سەربازییە ئەمەریكیە بوو كە شەوی شەڕەكە لە لالەزار بووە و هاوشێوەی لاهوور شێخ جەنگی و گرووپەكەی لەلایەن چەكدارانی یەكێتی لە شەوی 22ی ئاب گیران.
برایان ویڵسن، خەڵكی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریكایە، سەربازی خانەنشینە لە هێزی ئاسمانی ئەمەریكا و لە ساڵی 2014 ڕاهێنانی بە شەڕڤانان كردووە لە رۆژئاوای كوردستان، دواتر هاتووەتە هۆتێل لالەزار و دەگوترێ راهێنانی بە هێزی دووپشك كردووە كە رێبوار حامی حاجی غالی فەرماندە بوو.
ئەمڕۆ میدیای نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی بڵاوی كردەوە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە برایان ویڵسن لەلایەن یەكێتییەوە ئازاد كراوە.