ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایاری 2026، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی بۆ قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا کە دەست "وشە" کەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە کە، "قوتابییانی ئازیز، لە ئێستەوە دەتوانن ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی وەربگرنەوە."
وەزارەتەکە ڕوونی کردووەتەوە کە قوتابییان دەتوانن لە ڕێی ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) یان لە ڕێی ئەم لینکەوە (
https://www.e-parwarda.com/qrha) ئەنجامەکانیان ببینن و دڵنیا ببنەوە لە دەرەنجامی هەوڵەکانیان.