مەسروور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان كۆ دەبێتەوە

:: AM:08:34:09/05/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە توركیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای توركیا كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئایاری 2026، لە راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە توركیا.

سەرۆكی حكوومەت لەو سەردانەیدا لە كۆشكی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها وەزیری دەرەوە هاكان فیدان و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكاندا جیا لە گفتوگۆكردن لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت.



وشە - سۆران عەزیز