بە مووشەك لە بارەگای حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان درا

:: PM:01:45:10/05/2026 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی چەند مووشەكێك، هێرش كرایە سەر بارەگای حزبێكی رۆژهەڵات و بارەگایەك بە تەواوەتی سووتا.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی ئایار، بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە "وشە" دراوە و تێدا هاتووە، بە سێ مووشەك هێرش كرایە سەر بارەگای حزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دۆڵی ئالانەی سنووری قەزای خەلیفان.

ئەوەیش زانراوە، بارەگاكە چۆڵ كرابوو و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بە تەواوەتی وێران بووە.

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی مانگێك و دوو ڕۆژە ئاگربەست لە نێوان ئەمەریكا و ئێران ڕاگەیەنراوە، بەڵام ناوە ناوە لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە درۆن و مووشەك هێرش دەكرێتە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد