خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:03:57:11/05/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئایار، وەزارەتەكە رای گەیاند، بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار وەك بەشێك لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

هەرچەندە هێشتا بەشێكی تر لە پارە ماوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ‌ دابەش بكرێت، بەڵام سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە "وشە"ی راگەیاند، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ئامادەیە و سبەی لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی تەواوكاری مووچە خشتەكە، دێتە بڵاوكردنەوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە هاوشێوەی مانگی پێشوو خشتەی دابەشكردنی مووچە سێ‌ ڕۆژە، ڕۆژی چوارشەم دەست پێ دەكات و ئەوانەی لە هەژماری منن، دەتوانن راستەوخۆ بچن مووچەكانیان وەربگرن، بەڵام رەنگە بەشێكی كەم لە دامەزراوەكان بكەوێتە ڕۆژی شەمووی داهاتوو. 

ئەوەیشی نەشاردەوە كە ئەگەر سبەی تا سەعات یەكی نیوەڕۆ تەواوی پارەكە وەرگیرا، ئەوە دوای سەعات یەك ئەوانەی لە هەژماری من تۆمارن، دەتوانن بچن مووچەكانیان رابكشێن. 

ئێستە وەك جاران نەماوە، دابەشكردنی مووچە پێوەست بێت بە بانك و دەوام و نۆرەگرتن، بەڵكو هەركات و لە هەر شوێنێك بوو دەتوانن لە ئای تی ئێمەكانی هەژماری من مووچەكانتان رابكێشن، ئەوەیش كارئاسانییەكی زۆری بۆ هاووڵاتییان كردووە.



وشە - وشه‌