"حەمەڕەش ئازاد بكەن".. چیرۆكێكی تری ئەمڕۆی دادگایی برازاكانی جەلال تاڵەبانی

:: PM:03:01:14/05/2026 ‌
میدیای لاهوور شێخ جەنگی چەند زانیارییەكی لەبارەی دادگایی ئەمڕۆ بڵاو كردووەتەوە و باسی شایەتیدانی یەكێك لە شایەتەكان دەكات كە پێشتر پاسەوانی تایبەتی رێبوار حامی حاجی غالی بووە. 

میدیاكانی لاهوور شێخ جەنگی نووسیویانە، حەمەڕەش پاسەوانی تایبەتی رێبوار حامی حاجی غالی بووە، گوتەكانی لە دادگا وەك شاهێد تەواو كرد، پێش ئەوەی بڕوات، رێبوار حامی حاجی غالی داوای لە دادوەر كرد ئازادی بكەن، چونكە هیچ تاوانێكی نییە، جگە لەوەش دایك و باوكی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە "داوات لێدەكەم ئازادی بكە".

هەروەها گوتویەتی، ئەوان دۆخی داراییان زۆر خراپە و پێویستیان بە كوڕەكەیانەوە، نۆ مانگە بێ تاوان گیراوە.

" حەمەڕەش كاتێك لەبەردەم دادگا گوتی، سەرم و پشتم هەمووی تەقەڵە و ددانم شكێنراوە و لە پیاوەتی خراوم، ئەمە ئامادەبووانی شۆك كرد، هەمووی وەستا، رێبوار حامی حاجی غالی لە هەمووان زیاتر بەو قسانە نیگەران بوو هەر لەوكاتەدا رووی كردە دادوەر و گوتی، ئەم كوڕە وەكو سێبەر لەگەڵم بووە و دوورنەكەوتووەتەوە لێم داوای ئازاد بوونی دەكەم، هەر لەوێدا دادوەری داواكاری گشتی قسەی كردوو بڕیاردرا بەدواداچوون بۆ دۆسییەكەی حەمەڕەش بكرێ".

چیرۆكەكانی دادگایكردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوەڵەكانی زۆرن، بەڵام رەنگە هێشتا بەشێك لەوانە ئاشكرا نەكرابن. 



وشە - وشه‌