وەزارەتی تەندروستی کوردستان و عێراق هاوئاهەنگ دەبن

:: PM:04:52:15/05/2026 ‌
د.سامان بەرزنجی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە عەبدولحوسێن موسەوی کرد و پێکەوە تاوتوێی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بۆ هاووڵاتییان کرد.

لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە عەبدولحوسێن موسەوی وەزیری تەندروستی نوێی عێراق کرد. لەم پێوەندییەدا هەردوولا دووپاتی گرنگی کارکردنی هاوبەش و پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتیان کردەوە.

لە تەوەرێکی تری گفتوگۆکەدا، باس لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. لای خۆشیەوە، وەزیری تەندروستی عێراق سوپاسی ئەم دەسپێشخەرییەی کرد و بەڵێنی دا کە هەماهەنگی تەواو بکەن لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی.



وشە - پێشەنگ مەحموود