گەشتەکانی نێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەنەوە

:: PM:06:02:15/05/2026 ‌
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕای گەیاند، لە سبەینێ شەموو گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە نێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ''سلێمانی'' بڵاوی کردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن کۆمپانیای (هێڵی ئاسمانی عێراقی)یەوە ئاراستەی فڕۆکەخانە کراوە، بڕیارە سبەینێ شەموو، رێککەوتی 16ـی ئایاری 2026، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان هەردوو شاری سلێمانی و ئیستانبوڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەست پێ بکەنەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی گەشتەکان و خزمەتکردنی گەشتیاران دێت کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن.



وشە - پێشەنگ مەحموود