هەورەبروسکە لە سلێمانی و ڕاپەڕین پێنج قوربانی لێ کەوتەوە

:: PM:06:39:15/05/2026 ‌
 بە هۆی هەورەبروسکە لە دوو رووداوی جیاواز لە سنووری سلێمانی و راپەڕین سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و دوو كەسی تریش بریندر بوون.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار، لە سنووری ناحیەی ڕاپەڕین، هاووڵاتییەک بە ناوی (خەسرەو ئەنوەر) تەمەن 45 ساڵ، لە کاتی شوانیدا لە گوندی هەنارانی خواروو بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەست دا.

هاوکات لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە گوندی سەرسیانی سنووری ڕانیە، هەورەبروسکە لە ئۆتۆمبێلی خێزانێکی دا؛ لە ئەنجامدا باوکێک بە ناوی (محەمەد خدر) ''38'' ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی (ئارێز) ''11'' ساڵ، گیانیان لەدەست دا، دوو ئەندامی تری هەمان خێزان بریندار بوون کە ئێستە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.



وشە - پێشەنگ مەحموود