یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری كرا

:: AM:10:36:16/05/2026 ‌
شارەزایەكی بواری فەلەكناسی رای دەگەیەنێت، شیكارە زانستییەكان زۆر بە وردی باسی دەكەن كە رۆژی 27/05/2026 دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی ئایار، سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شیكارە زانستییەكان زۆر بە وردی باسی دەكەن كە رۆژی 27/05/2026 دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

دەشڵێت، بەڵگەی زانستی ئەوەیە ئەمڕۆ دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە، مانگ لە هیچ وڵاتێك نابینرێت، لە ئێوارەی رۆژی 17ی مانگ هیلالی مانگ بە ئامێری تەلەسكۆپ دەبینرێت، دواتر لە هەمان رۆژ نوێبوونەوەی هیلالی مانگ لە سەعات 19:30:00 بە ڕێژەی 1.1% لە هەرێمی كوردستان دەبینرێت، واتە لە رۆژی 18ی مانگ و رۆژەكانی تری فەریزەی حەج دەست پێ دەكات، تا رۆژی 26ی مانگی پێنجی ئەمساڵی 2026 كە دەبێتە كۆتا رۆژی ئەم چەند رۆژە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە رۆژی نۆی كۆچی و بە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان پیرۆز هەژمار دەكرێت، بەرانبەر مانگی زاینی 27ی مانگی پێنجی ساڵی 2026 دەبێت بە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

 ئەم شارەزایە باسی ئەوەشی كرد كە ساڵانە ئەنجوومەنی فەتوای سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان و چەندان وڵاتی ئیسلامی، دوای دوو مانگی ساڵی كۆچی لە جەژنی ڕەمەزانەوە چاودێری بینینی مانگ دەكەن بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە 10ی مانگی زولحیجە و بە فەرمی ڕای دەگەیەنن، هەروەها بۆ ئەمساڵ رۆژی 27ی مانگی پێنج دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.





وشە - رامیار جەواد