هێزی تایبەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەر و برایەكی سەرۆك حزبێكی هاوپەیمانی یەكێتی دەڕفێنن و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئایار، كەمال سەید قادر بڵاوی كردەوە، ئێوارەی سێشەمی ڕابردوو هێزێكی بافڵ تاڵەبانی، هێرش دەكەنە سەر ماڵی كارۆخ سەید ڕزگار سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان كە هاوپەیمانی یەكێتی خۆیەتی.
دەشڵێت، هێزەكە هاوسەرەكەی و براكەی بە ناوەكانی بەهار محەمەد و ئەحمەد فەتاح دەڕفێنن، بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێك یا بڕیارێكی دادگا هەبووبێت، چارەنووسیشیان نادیارە .
باس لەوەش دەكات، كارۆخ سەید ڕزگار كە ئێستە لە دەرەوەی وڵاتە، هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەس نییە تەنیا جارجار ڕەخنە دەگرێت، بۆیە ئەم كردارە جێی گومانە لە بەرژەوەندیی كێ كراوە.