سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی پارێزگای نەجەف دەكات

:: PM:01:09:18/05/2026 ‌
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی پارێزگای نەجەف كرد، لە دیدارەكەدا وێڕای باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق، ڕۆشنایی خرایە سەر پێوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەجەف.

ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف كرد.

لە دیدارەكەدا وێڕای باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق، ڕۆشنایی خرایە سەر پێوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەجەف. دووپاتیش لە پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانكردنەوە و ژینگە و بوارەكانی تر كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد