دەرباز كۆسرەت رەسووڵ: یەكێتی مافی ئەوەی نییە باسی دوو ئیدارەیی بكات

:: AM:10:54:19/05/2026 ‌
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، وەڵامی ئەو هەڵمەتە میدیاییەی حزبەكەی دایەوە كە باس لە دوو ئیدارەیی دەكەن و رای گەیاند، بۆتان نییە ئەو بابەتە بورووژێنن.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئایار، دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێـتی رای گەیاند، نە یەكێتی و نە پارتی و نە هیچ كەسێك بۆی نییە باسی دوو ئیدارەیی بكات.

دەشڵێت، قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، بۆیە نابێت ئەوە روو بدات و ناشكرێت دوو ئیدارەیی بكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی یەكشەم چەند ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی، توێژینەوەیەكیان بڵاو كردەوە و باس لە ئەگەری دوو ئیدارەیی دەكەن، ئەوەیش رەخنەی زۆری لە ناوخۆی یەكێتی لێ گیرا و داوای سزادانی ئەو كەسانەیان لە یەكێتی كرد.


وشە - رامیار جەواد