لە ماوەی رابردوودا چەندان جار لە هەرێمی كوردستان و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە راگەیەنرا كە فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەوڵەكانیان شكستی هێناوە و بڵاوی ناكەنەوە كە عێراق رەتی كردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئایار، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بەڵگەیەكی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەست كەوتووە و تێدا هاتووە، نووسراوی هەمیشەییبوونی گرێبەستەكانی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان، بە نووسراویكی نهێنی رەت كرایەوە.
نووسراوەكە لەلایەن ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كراوە و ئەو داواكارییە رەت كراوەتەوە.
پێشتر حكوومەتی عێراق بەفەرمی رای گەیاند، هیچ گرێبەستێك ناكرێتە فەرمی تا بودجەی ساڵی 2026 پەسند نەكرێت.
هەرێمی كوردستان زیاتر لە 37 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی هەیە، چەند جارێك هەوڵ دراوە تا ئەو گرێبەستانە بكرێنە هەمیشەیی، بەڵام تا ئێستە ئەو كارە نەكراوە.