نرخی مریشك گران بووە، ئەندامێكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رای دەگەیەنێت، هۆكاری سەرەكی بۆ گرانبوونی نرخی عەلەف دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئایار، نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی مریشك گران بووە، هۆكاری گرانبوونەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی نرخی عەلەف و گاز و غاز.
زیاتر گوتی، یەك تۆن عەلەف لەم ماوەیەدا لە 620 هەزار دینارەوە زیاد بووە بۆ زیاتر لە 800 هەزار دینار، تۆنێك غاز لە 700 بۆ 800 هەزارەوە گەیشتە دوو بۆ دوو ملیۆن و نیو، ئەم نرخانە زۆر بەرزن و هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مریشك.
باسی لەوەش كرد، راستە مریشك گران بووە، شەوی رابردوو لە نێوان 2700 تا 2800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە، بەڵام خاوەن پڕۆژەكان بەراورد بە گرانی نرخی عەلەف و غاز و گاز هێشتا لە زیاندان.
ئێستە لە كۆڵانەكان نرخی كیلۆیەك مریشگ بە سێ هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.