ئاراس جەنگی بە توندی ڕەخنە لە كوڕانی جەلال تاڵەبانی دەگرێت و ڕای دەگەیەنێت، نەوەكانی مولازم موحسین كارەكانی باپیریان تەواو دەكەن. قسەكانی حەمەڕەش لە بەردەم دادوەر تاساندمی.
ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، ئاراس شێخ جەنگی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، من حەمەڕەش ناناسم و نەمبینیوە، بەڵام قسەكانی لە بەردەم دادوەر تاساندمی، كەوتمە گێژاوی ئەوەی مەعقوولە من ئەم هەموو ساڵە لە ناو حزبێك كارم كردووە، ئێستە نەوەكانی مولازم موحسین كارەكانی باپیریان تەواو دەكەن و سووكایەتیی بە ڕەمزەكان و نزیكەكانی مام جەلال دەكەن."
باسی لەوە كردووە، هێمنی هادیەسوور كە كوڕی پیاوێكی تێكۆشەری سلێمانییە، لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ مام جەلال هێناویەتی تا كۆتایی ژیانی، بەڵام ئێستە لە زیندانی ئەمنە سەوزەكەی سلێمانی ئاوا لەگەڵ كوڕەكەی بكەن، كێ وای لێ كردووە؟ بە ناو كوڕانی مام جەلال.
روونی كردووەتەوە، من تا ئێستە هیچ قسەم نەكردووە، دوای ئەوەی هەموو شتێكیان كرد بەرانبەرم، بەڵام وابزانم كاتی هاتووە بێ دەنگی بشكێنم و هەمو شتێكیان بخەمە ڕوو."