وەزیری خوێندنی بـاڵا بڕیارێك بۆ قوتابیانی دەرەوەی وڵات دەردەكات و ماوەی پشووەكەیان زیاد دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئایار، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە، بەهۆی نزیكبوونەوەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاری دا بە ڕێگەپێدان بە قوتابیانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
بەپێی بڕیارەكە لە 21ـی ئایارەوە تا چواری حوزەیران، بۆ ئەو قوتابی و خوێندكارانەی تاقیكردنەوەكانیان دەكەوێتە دوای چواری حوزەیران، هەروەها ئەو ماوەیەی كە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەری دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.