ئامادەكارییەكانی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تاوتوێ‌ كرا

:: PM:06:19:21/05/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەكر سامەڕائی ڕاوێژكاری تایبەتیی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، كرد.

لە دیدارەكەدا، دووپات لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ كرا بۆ چارسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا لە سەر بنەمای دەستوور.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكانی سەردانی داهاتووی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كرا.


وشە - وشه‌