لە هەندێک ناوچە تاوەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

:: AM:10:36:22/05/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایاری 2026، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران، ئەگەری نمەباران و تاوەبارانی پچڕپچڕ و کورتخایەن لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ هەیە، و هەندێک کاتیش هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.

ئاراستەی با باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە 10 بۆ 20 کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا. مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

بۆ سبەی شەموو 23ی ئایاری 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور. خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژئاوایە. مەودای بینین لە نێوان نۆ بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی


وشە - پۆڵا مەحموود