مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە بەغدا، رای گەیاند، سەردانەكەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە x بڵاوی كردەوە كە "بە سەردانێك كە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت گەیشتینە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان و پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگیی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان".
"لەكۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ عەلی فالح زەیدی، دووپاتمان لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی كوردستان كردەوە" سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای نووسیوە.