سەرۆكی هەرێمی كوردستان ستایشی هەوڵەكانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین دەكات

:: PM:07:53:23/05/2026 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و هەردوولا دووپاتیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە كردەوە كە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان پێی گەیشتووە.

سەرۆكی هەرێم پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لەمبارەیەوە دەربڕی و دووپاتی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەكانی كردەوە، كە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی كوردستاندان و هەر ئەمەی لێ چاوەڕوان دەكرێت.

لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی دەربڕی.

دۆخی گشتیی ناوچەكە و لێكەوتەكانی، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل