ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ كۆبووەوە.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، ئەوان هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی پێویستە حكوومەتی فیدراڵ ، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و یەكسان خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێكهاتەكانی عێراق بكات.
لە بەشێكی تری گفتوگۆكان، تیشك خرایە سەر چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كەرتە جۆراوجۆرەكاندا.