نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشتری عێراق كۆبووەوە، لە دیدارێكدا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەیەكیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە مستەفا كازمی كرد. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "لە دیدارێكدا دۆخی عێراقیان تاوتوێ كرد و دووپاتیان لەسەر گرنگیی پشتگریكردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا كردەوە".
هەروەها راگەیاندنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێ، "لێكەوتەكانی بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، تێیدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە".