سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە لە سەرۆك وەزیرانی پێشتری عێراق مستەفا كازمی دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی پێشتری عێراق مستەفا كازمی كرد.
لە دیدارەكەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كرا.
هەروەها باس لە سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرا، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور.