لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە، بەپێی خشتەكە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە، دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنجشەم تەواو دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ڕۆژی پێنجشەم كۆتایی بەدابەشكردنی دێت.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ سێشەم مووچە وەردەگرن، لە دوای سەعات پێنجی ئێوارە سەردانی بانكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.
هاوكات لە ڕۆژانی جەژنیشیدا دابەشكردنی مووچە لە سەعات 10ـی بەیانی بەدواوە لە بانكەكان بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو.