نێچیرڤان بارزانی: جەژن ببێتە دەرفەتێك بۆ نیازپاكی

:: PM:06:45:26/05/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئەم جەژنە بكەینە دەرفەتێك بۆ نوێكردنەوەی پێوەندییەكان و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە نیازپاكی.

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم. لە خوای مەزن داواكارم ئەم جەژنە مایەی خێر و خۆشی بێت و شادی و كامەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. هیوای پشوویەكی ئارام و ئاسوودە بۆ هەمووان دەخوازم.

هیوای گەڕانەوەیەكی سەلامەت بۆ حاجیانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم، خوای مەزن حەجی هەمووان قبووڵ بكات و جەژنیان پیرۆز بێت. لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمك و واتا قووڵەكانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنەوە بكەینە دەرفەتێك بۆ نوێكردنەوەی پەیوەندییەكانمان و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە نیازپاكی، تەبایی و خۆشەویستی لە ژیان و كاری ڕۆژانەماندا.

جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان



وشە - وشه‌