پشتیوان سادق: لەگەڵ یەكێتی دووژمنی یەكتر نین

:: AM:07:24:27/05/2026 ‌
 پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای بەشداری لە نوێژی جەژن، پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان كرد و رای گەیاند، كوردستان هەر ئاوەدان بێت. 

پشتیوان سادق كە بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتییە لە هەولێر ئاماژەی بە رەوشی سیاسیی كوردستان و پێوەندییەكانیان لەگەڵ یەكێتی كرد و گوتی، لە ئامادەكاریداین بۆ ئەوەی دوای جەژن پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بكەین بە كردار. 

ئەو روونیی كردەوە كە ئەوەی گرنگە ئێستە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانە و ئەوە كاری لە پێشینە دەبێت. 

دووپاتی كردەوە كە هەوڵی رژد دەدەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوە لە نێوان حزبەكاندا بكرێت بە مەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان. 

ئەوەیشی دووپات كردەوە كە لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی تر دوژمنی یەكتر نین و بەردەوام پێوەندی لە نێوانماندا هەیە. 



وشە - وشه‌