ئاسایشی هەولێر گرتنی ئەو هاووڵاتییەی راگەیاند لە یەكێك لە گەرەكانی هەولێر شوختی لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دەدا.
ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە، كەسێكی نە ناسراو هەڵدەستێت بە زیان گەیاند بە چەند ئۆتۆمبیلێكی هواوڵاتییان بەدواداچوون دەستی پێ كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەنجامدانی بە دواداچوون لە لایەن هێزەكانمانەوە، ناسنامەی تۆمەتبارەكەمان ئاشكرا كرد بە ناوی( ش ، أ ، ص)، بە فەرمانی دەداوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر گیرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە، سوپاسی هاووڵاتییان دەكەین كە هەمیشە هاوكارمانن لە پێدانی زانیاری.