عەبدوڵا موهتەدی: گەورەترین هەڵەی ژیانم درووستكردنی حزبی كۆمونیستی ئێران بوو

:: AM:09:51:29/05/2026 ‌
عەبدوڵَا موهتەدی سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی كوردستانی ئێران لە گوتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی فارسی ئەمەریكا كۆمەڵێك پرسی مێژووی خۆی و حزبەكەی دەخاتەڕوو و رای دەگەیەنێت، گەورەترین هەڵەی ژیانی درووستكردنی حزبی كۆمونیستی ئێران بوو.

كۆمەڵە وەك گەورەترین حزبی چەپی رۆژهەڵاتی كوردستان ماوەیەك خۆیان رادەستی گروپێكی چەپی ئێرانی لەژێر باڵی مەنسور حیكەمەتدا كرد، هەموو بارەگا و پێشمەرگە و مێژووی خۆیان دایە دەستی ئەو گرووپە و هێنایانن كردنیانە رابەری كۆمەڵە، بەڵام دواتر لێیان جیبوونەوە و گەڕانەوە بۆ بیری نەتەوەی و خزمەتكردنی رۆژهەڵاتی كوردستان.

عەبدوڵا موهتەدی لەو گفتوگۆیەدا باسی سەروەختی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی (ڕاپەڕینی ژینا) كردووە و  دەڵێت، هەوڵێكی زۆرمان دا بۆ لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان كە دەر ئەنجامەكەی بوو بە مەنشووری مەهسا كە سێ مانگ زیاتر دەوامی نەهێنا.

 مەنشووری مەهسا  كە شۆڕشی  ژینابوو ناوەكەی كرایە فارسی و چوونە ژێر باڵی كوڕی رەزا شاوە، ئەمەش وای كرد  لەناو لایەن و چالاكوانانی سیاسی كورددا ڕەخنەی زۆر لە موهتەدی بگیرێت، كە بۆچی لەگەڵ كەسێك كە باوكی، (پێشەوا) قازی محەمەدی كووشتووە (لەسێدارە) داوە هاوپەیمانی كردووە؟

هوتەدیش لە وەڵامدا دەڵێت: " نەخێر بە هەڵەی نازانم، هەوڵێكی ناكام ناسەركەوتوو بوو! بەڵام وەك هەڵە نەخێر، بەڵام من ناتوانم گەرەنتی ئەوە بكەم كە ئەم هەوڵ و تێكۆشانانە سەركەوتوو دەبن، ئێوە دەبێت جۆرج تاون وەكوو كات و زەمەنی خۆی چاولێبكەن، ئەوكات بزوتنەوەكە (ڕاپەڕینی ژینا) نیوەی تێپەڕیبوو تەنانەت بەرەو دابەزین (لاوازبوون) دەچوو، بەڵام خەڵك هەر هیوادار بوون، لە شەقامدا بوون، لە هەموو شوێنێكی ئێراندا داوای یەكێتییان دەكرد، ئەمەش هەوڵێك بوو وەك هەوڵەكانی تر كە نیشان بدەین دژبەرانی كۆماری ئیسلامی دەبێ بتوانن بە تەنیشتی یەكەوە دابنیشن، لە ڕاستیدا ئەو مەنشوورە (مەنشووری مەهسا) كە ئێوە ئاماژەتان پێكرد مەنشوورێكی زۆر باش بوو بەنیسبەت دۆخی ئەوكاتە. تەنانەت كە ئێستە چاوی لێدەكەیت خاڵی زۆر باشی تێدایە"

موهتەدی لەدرێژی گوتوبێژەكەدا دەڵێت، : خۆم پێشنیاركەری سەرەكی فیدرالیزم بووم، باسی فیدرالیزم هێنا ئاراوە لەناو حزبەكەمدا دوای ئێمە حزبەكانی تریش ئەو خواستەیان قبووڵ كرد، مەنشووری مەهسا هێندێ شتی باشی تێدا بوو بۆ نموونە دموكراسی، مافی مرۆڤ و هەموو خاڵەكانی جێگەی ئیعتبار بوو، پرۆتوكۆلە نێودەوڵەتییەكان لە بوارەكانی ئەشكەنجە، ژنان، مافی منداڵان و مافی كرێكارانی تێدا بوو. ڕاستە ئەو مەنشوورە ڕاستەوخۆ باسی فیدراڵیزمی تێدا نەبوو بەڵام ناناوەندی بوونی ئێرانی قبووڵ كردبوو، باسی لە پەرلەمانی مەحەلی (ناوچەیی) كردبوو، مافی خوێندن بە زمانی دایكی تێدابوو."



وشە - سۆران عەزیز