تەواوی كارتی غازی ماڵان تەواو كرا

:: PM:12:57:30/05/2026 ‌
تەواوی كارتی غازی ماڵان ئەوانەی سنووری مادەی 140ن تەواو كراوە. بەرپرسێكیش دەڵێت لە سبەیەوە دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.

ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئایار، سالار محەمەد بەرپرسی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئاگاداری گشت هاووڵاتییان دەكەینەوە لە سبەی یەكشەمەوە، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر بكەن بۆ وەگرتنەوەی كارتەكانیان.

زیاتر گوتی، بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان پێویستە هاووڵاتی فۆرمی خۆراكی ئەسڵی و فۆتۆكۆپی بهێنێت.

ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری لە وەرگرتنی غاز، بڕیاری دروستكردنی كۆبۆنی نەوت و غازی دا، بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی ناوچە كوردستانیشەكان بێبەش نەبن، بۆ ئەوانیش دەرهێنراوە كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانن.

بڕیاریشە ئەم مانگە هەر هاووڵاتییەك لە رێگەی ئەو كارتە ئەلیكترۆنییەوە دوو بوتڵ غازی پێ‌ بدرێت.



وشە - رامیار جەواد