گوتەبێژی پارتی: هەوڵی رژد بۆ نەهێشتنی چەقبەستووی لە پرۆسەی سیاسیی كوردستان هەیە

:: PM:05:13:30/05/2026 ‌
مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، بانگەوازەكەی سەرۆك بارزانی بۆ داواكاری لە لایەنەكان كە لەیەكتر نزیك ببنەوە دەكرێت بە كردار، دوای جەژن هەوڵ دەدرێت هەنگاو بنرێت. 

هەروەها گوتی، شاندی پارتی پێشتر سەردانی لایەنەكانی كردووە و ئێستەیش دەرگای پارتی كراوە بۆ ئەوەی ئەو چەقەبەستووەی دروست بووە، چارەسەر بكرێت و هەموو هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكان دەخرێتە گەڕ.

گوتەبێژی پارتی گوتی، هێشتا بەرنامە و كاتەكان دیار نییە بۆ كۆبوونەوە، بەڵام هەوڵی رژد لەوبارەیەوە هەیە. 

لەبارەی سەردانی مەسروور بارزانی بۆ بەغدایش گوتی، كێشەكان لەگەڵ بەغدا بەرەو چارەسەر دەچن و چاوەڕوانی باشتر دەكرێت بە گوێرەی ئەو بەڵێنەی كە لایەنەكانی عێراق بە سەرۆك وەزیرانی كوردستانیان داوە. 




وشە - وشه‌