یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان دەگەڕێتەوە

:: AM:09:07:31/05/2026 ‌
بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەدا یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە سعوودیەوە بگەڕێتەوە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر پێشوازی دەکرێن.

ئەمڕۆ یەكشەم 31ـی ئایار، كاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، رۆژی پێنجشەم چواری حوزەیران یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان كە ژمارەیان هەزار و 27 حاجییە، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە كوردستان.

زیاتر گوتی، ئەو دەنگۆیانەی بڵاو كراونەتەوە لەبارەی گەڕانەوەی حاجیان، گوایە یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان لە 10ـی حوزەیران دێنەوە، راست نین و زانیاریی دروست ئەوەیە كە یەكەم كاروان لە ٤/٦/٢٠٢٦ دەگەڕێتەوە.

ستوونی باسی لەوەش كرد، حاجیتەکان دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان لە شاری مەككە، ماوەی چوار رۆژ لە مەدینە دەمێننەوە، ئینجا بەرەو كوردستان دەگەڕێنەوە.

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 حاجی هەبووە.



وشە - رامیار جەواد