لە بەیانی ئەمڕۆوە پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمی كردووە، "وشە" لەسەر داوای هاووڵاتییان بەدواداچوونی كرد و هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەكەی زانی.
ئەمڕۆ سێشەم دووی حوزەیران، سەرچاوەیەكی باڵا بە "وشە"ـی راگەیاند، هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر 4,500 مێگاوات كارەبا هەبووە، بەڵام ئێستە بووەتە 3,700 مێگاوات و نزیكەی 800 مێگاوات كەمی كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەهۆی كەمیی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، وایكردووە سەعاتەكانی پێدانی كارەبا كەم ببێتەوە.
روونی كردەوە، ئێستە سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵە بۆ چاككردنەوە دۆخی كارەبا و گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
ئەوە لە كاتێكدایە لە بەیانی ئەمڕۆوە كارەبای بەشێك لە شار و شارۆچكەكان بەردەوام بڕان و هاتنەوەی هەبووە، ئەوەیش هاووڵاتییانی نیگەران كردووە.